ئه‌یلوول 26, 2024 10:36 Asia/Tehran

حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەستێدابوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەبرسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد.

بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بەو بابەتە لەقاودراوانەی لەبارەی ئەوەی کە "ئانتۆنی بلینکێن"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە کردەوە و ئاکاری ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، درۆ و دەلەسەی خستۆتە بەردەستی کۆنگرێس، رایگەیاند ئەو لەقاودانانە سەلمێنەری هاوبەشبوون و دەستێدابوونی ئەمریکا لە جەنایەتی ژینۆساید لە غەززەدایە.

حەماس داوای لە دامودەزگە دادەوانییە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت دیوانی نێودەوڵەتیی داد کرد دژ بە بلینکێن کە دەستی هەبووە لە برسی ڕاگرتنی بەئەنقەستی خەڵکی غەززە و ژینۆسایدی دژ بەم خەڵکە بێ تاوانە، هەنگاوی یاسایی هەڵگرێ. بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم کردەوە جەنایەتکارانەی بلینێکن ئەوە دەخوازێ کە کەسانی خاوەن شەرەف و ویژدان لە کۆنگرێس و دەزگەی دادی ئەمریکا سەبارەت بەم جەنایەتە لێکۆڵینەوە بکەن کە کوژرانی هەزاران فەلەستینی لێکەوتۆتەوە، چ بە چەکی ئەمریکایی و چ بە هاوبەشبوون لە برسی ڕاگرتنی ئەو خەڵکە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە. 

سەرپەیڤ