ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٢ هەزار کەس نزیک بۆوە
ئەگەرچی داگیرکەرانی زایۆنی بۆردومانی لوبنانیان تاوپێداوە، بەڵام ئەو بابەتە، ڕێگر نەبوو لەبەردەم درێژەی پەلامار و کۆمەڵکوژیی لە کەرتی غەززە لە ٣٥٧ـەمین رۆژی شەڕداو ئەو پەلامارانە بێ وەستان، درێژەیان هەیە.
لە هێرشەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە بەتایبەت ئوردوگای ئاوارە فەلەستینیەکان لە جەبالیا، لانیکەم چل فەلەستینی شەهید بوون. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، دوائاماری شەهیدانی فەلەستین گەیشتووەتە چل ویەک هەزار و ٥٣٤شەهیدو ٩٦هەزار و٩٢ بریندار.
هەروەها پاش شەڕ وپێکدادانی قورسی خەباتکارانی خۆڕاگریی و زیان گەیشتن بە هێزە داگیرکەرەکان، هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی ناچار بوون لە ئوردوگای بەلاتە لە رۆژهەڵاتی شاری نابلۆس بکشێنەوە. خەباتکارانی خۆراگریی، هێزە داگیرکەرەکانیان کە پەلاماری ئوردوگای بەلاتەیان دا، بە ماددەی تەقینەوەی زۆر قورس کردە ئامانج و بەرەوڕوویان بوونەوەو تێکهەڵچوون. لێواری رۆژاوا هەر رۆژ شایەتی چەندین جار شەڕ وپێکدادانە کە لە کاتی دەسپێبوونی دەسدرێژکاریی داگیرکەران بۆسەر کەرتی غەززە تەشەنای کردووە، بەجۆرێک کە شار و شارۆچکەکانی بەرەوڕووی پەلامارگەلی رۆژانەی وەک هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی بەرفراوانن و تادێ ژماری شەهید و بریندار زیاد دەکا.