ئانروا : دۆخی تەندروستی و پاکپارێزیی لە غەززە، کارەساتبار و "نامرۆیانە"یە
ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانروا) ڕایگەیاند: بارودۆخی تەندروستی و ژیان لە کەرتی غەززە، "نامرۆیانە"یە.
ئانروا وێڕای وشداریدان لەبارەی ڕوودانی کارەساتێکی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند، ئاوەڕۆکان، شەقامەکانیان تەنیوە. زبڵ وخاشاک لە ناوچە ناوەندییەکانی غەززە کەڵەکە بووەو خێزانەکان، ناچارن لەتەنیشت ئەو زبڵ و خاشاکانە ژیان بەسەربەرن و ئەوان بەرەوڕووی مەترسیی کارەساتێکی پاکپارێزی و تەندروستین. ئانروا خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا بوو لە کەرتی غەززە.
پێشتر، "یەحیا روشدی سیراج" شارەوانی شاری غەززە لەبارەی دۆخی شپرزەی تەندروستی و پاکپارێزی و ئاوی خواردنەوە لەو شارەدا وشداری دا و وتی: بەهۆی کەڵەکە بوونی زبڵ و خۆڵ و نەبوونی ئاوی خواردنەوەی سەلامەت ، مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتاکان هەیە.
هەروەها "فیلیپ لازارینی" سەرۆکی ئەنروا وێڕای شەرمەزارکردنی تەگەرەنانەوەی رژیمی زایۆنی لەبەردەم گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە دست فەلەستینیانی غەززە، وتی: گەمارۆ، برسێتی و نەخۆشییەکان بەزوویی دەبن بە بکوژانی سەرەکیی خەڵکی کەرتی غەززە.