شەهید بوونی ٢١ کەس بە هۆی پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر ٣ خوێندنگەی غەززە
ناوەندی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان رایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٣ خوێندنگەی لە غەززە بۆردومان کردووە.
"فیلیپ لازارینی" بەرپرسی ئانڕوا لەم بارەوە وتی: تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا سێ خوێندنگەی سەر بە نەوەتە یەکگرتووەکان لە کەرتی غەززە بۆردومان کراون و ٢١ فەلەستینی کە لەم خوێندنگەیەدا پەنایان گرتبوو شەهید کراون. ناوبراو بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارە فەلەستینییەکان جەختی کرد؛ خوێندنگەکان نابێ وەک ئامانجی سەربازی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێ؛ بەڵام ئێمە بە داخەوە دەبینین کە بەراییترین و سەرەکیترین یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئیسراییلەوە بنپێ دەکرێ.
لازارینی راشیگەیاند؛ خوێندنگەکانی ئانڕوا پەیانایان داوە بە زیاتر لە بیست هەزار ئاوارە. شایانی باسە لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووە تا ئتیستا لانیکەم ١٤٠ خوێندنگەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن زایۆنییەوەکانەوە پەلاماریان کراوەتە سەر، تا ڕادەیەک کە ژمارێک لەم خوێندنگانە زیاتر لە جارێک بۆردومان کراون.