لەناوچوونی زیاتر لە ٨٠٠ مزگەوت لە غەززە پاش پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431642-لەناوچوونی_زیاتر_لە_٨٠٠_مزگەوت_لە_غەززە_پاش_پەلامارەکانی_رژیمی_زایۆنیستی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دینیی فەلەستین ڕایگەیاند، زیاتر لە ٨٠٠ مزگەوت لە کەرتی غەززە، لە ماوەی یەکساڵ دەسدرێژکاری و شەڕی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لەو دەڤەرە وێران بوون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 07:56 Asia/Tehran
  •  لەناوچوونی زیاتر لە ٨٠٠ مزگەوت لە غەززە پاش پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دینیی فەلەستین ڕایگەیاند، زیاتر لە ٨٠٠ مزگەوت لە کەرتی غەززە، لە ماوەی یەکساڵ دەسدرێژکاری و شەڕی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لەو دەڤەرە وێران بوون.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دینیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ سوپای رژیمی داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی یەکساڵ دەسدرێژکاری و شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززە، ٨١٤ مزگەوتی لەو دەڤەرە بەتەواوەتی وێران کردووە. بەپێی ڕاپۆری ئەو وەزارەتخانە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ وە تاکوو ئێستا، داگیرکەران ١٩ گۆڕستانیشیان لە کەرتی غەززە داوەتە بەر پەلامار. لە تازەترین شەپۆلی پەلاماری جەکدارانی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، شارۆچکەی "ئەلخەزاعە" لە رۆژهەڵاتی خان یونس، لەلایەن رژیمی داگیرکەرەوە، تۆپباران کرا.

لاوێکی فەلەستینیش لە ناوچەی "عەبەسان ئەلکەبیرە" لە رۆژهەڵاتی خان یونس، کەوتە بەر پەلاماری درۆنیی زایۆنییەکان و بریندار بوو. لەهێرشی تۆپخانەیی سوپای داگیرکەر بۆسەر دوو ئوردوگای ئەلبەریج و نوسەیڕات لە ناوەندی کەرتی غەززەش چەند کەسێک بریندار بوون.