تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 09:50 Asia/Tehran
  •  رژێمی زایۆنیستی، پەلاماردانی هەواڵنێرانی تاوپێداوە

سەندیکای هەواڵنێرانی فەلەستینی ڕاگەیاند؛ رژیمی زایۆنی لەمانگی سیپتەمبەردا ١٨٥حاڵەتی پێشێلکاریی دژ بە هەواڵنێران و دەم و دەزگە میدیاییەکان لە لێواری رۆژاوا و کەرتی غەززە ئەنجام داوە.

لیژنەی ئازادی لە سەندیکای هەواڵنێرانی فەلەستینی لە ڕاپۆرێکدا وێڕای باسکردنی ئەو بابەتە، ڕایگەیاند؛ رژیمی زایۆنیستی لە مانگی سیپتەمبەردا هەواڵنێرانی داوەتە بەر تەقە و دەسڕێژ کە بەهۆیانەوە، دوو کەس شەهیدبوون و چوونەنێو ریزی ١٦٤ هەواڵنێری شەهیدی دیکە کە لەمانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣وە تائێستا بەهۆی تەقەو دەسڕێژی ئەو رژیمە شەهید بوون. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، نۆ هەواڵنێر لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆ لە لێواری رۆژاوا و کەرتی غەززە بریندار بوون.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ لە مانگی سیپتەمبەردا پێنج هەواڵنیر لەوان دوو هەواڵنێری ئافرەت گیراون و دە ڕێکخراو و خانەی هەواڵنێرانیش هێرشیان کراوەتە سەر و وێران کراون. هەروەها ٢٣ هەواڵنێر بەهۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوی کە سوپای داگیرکەر بڵاوی کردۆتەوە، زامدار بوون و دە کەسیشیان بە ترۆمبیلە سەربازییەکانی سوپای زایۆنی شێلدراون و ڕاوەدوونراون.

سەرپەیڤ