تشرینی یه‌که‌م 07, 2024 12:55 Asia/Tehran

ئەمڕۆ حەوتی ئوکتوبری 2024 ڕێک ساڵێک لە پەلاماری حەوتی ئوکتوبری حەماس بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان و زەبر وەشاندنی توند لە دوژمنی زایونی تێپەڕ دەبێت . کاربەدەستانی تەلابیب لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە شەڕێکی هەمە لایەنە لە غەززە دەستی کردووە بە ژینوساید کردن لە غەزە .

 سەرچاوە فەلەستینیەکان  بە دەر کردنی  بەیاننامەیەک   ئامارەکانی  هاوپیوەند  بە دڕندەکاری   یەک ساڵەی  ڕژیمی زایونیستی  لە غەزەیان  بڵاو کردەوە . لەو بەیاننامەیەدا  هاتووە  ئەو  شەڕە  خوێناویە  تا ئێستا    41 هەزار و  870  شەهیدی  لێکەوتووەتەوە  کە   17 هەزار  لەو شەهیدانە  منداڵ و 11 هەزار و پێنسەد کەسیشیان  ژن بوونە . 

ئێستاکە  زیاتر  لە   دە هەزار کەس  لە ژێر داروپەردوودا ماوەنەتەوە . 986 کەس لە  ستافی  پیزیشکی و 85 کەسیش  لە تیمەکانی   فریاگوزاری  لە نێوان    شەهیدەکاندا  دەبیندرێن. لەو ماوەیەدا  187  پەناگا بە شێوەی  ڕاستەو خۆ کەوتوونەتە  بەر  پەلاماری  ئاسمانی   زایونیەکان .   ئێستاکە  زیاتر لە   12 هەزار  نەخوش و بریندار   لە غەزە   پێویستیان بە چوونە دەر  لەو کەرتە بۆ   دەرمان هەیە . 350 هەزار  فەلەستینی  تووشی  نەخوشیگەلی  مەترسیدارن و ملوێنێک و حەوتسەد کەسیش  لە نەخوشیگەلی   ڤایروسی  ڕەنج دەبەن .

سەرپەیڤ