درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی لە غەزە و کەرتی ڕۆژئاوایی
سەرچاوە هەواڵدەریەکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە کە 9 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە کەرتی غەزە لە بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی شەهید بوونە
فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژیمی زایونیستی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمەە ماڵی بنەماڵەی ئال فەرحات لە گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەزەی بوردمان کرد لەو بوردمانە هەموو 9 ئەندامەکەی ئەو بنەماڵە شەهید کران . فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی لە یەکەمین کاژێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ماڵێک لە بەشی شەشی ئوردوگای ئەلبریج لە ناوەندی کەرتی غەزەی بوردمان کرد بوو .
لەو بوردمانە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی چوار بنەماڵە بوو تا ئێستا چوار شاروومەندی فەلەستینی شەهید بوونە و دەیان کەسیش بریندار بوونە . لە لایەکی دیکەوە سەربازانی ڕژیمی زایونیستی ماڵێکیان لە شاروچکەی عقابا لە باشووری توباس گەمارو داوە و بە پەلامار بۆ سەر ئەو ماڵە عەبدولڕەئوف ئەلڕاجخ ئەلمسری لاوی فەلەستینی شەهید کردووە .