حەماس: چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان بە مانای کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زۆرکردن لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان بۆ چۆڵکردنی ئەم ناوەندە دەرمانییانە بە مانای ئیعدام کردن و بە ئەنقەست کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە.
حەماس لەم بەیاننامەیەدا وتیشی: هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و داخوازی چۆڵکردنی نەخۆشخانەکانی کەماڵ عەدوان، ئەلعەودە و نەخۆشخانەی ئەندونیزیایی، بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشە و گوڕەشە لە نەخۆشخانەکان و چۆڵپێکردنی زۆرەملییان لە ژێر ئاگری بۆردومان و پەلاماری ڕاستەوخۆدانی ئەم ناوەندە دەرمانییانە، دەرکردنی بڕیاری سێدارەیە بۆ هەزاران نەخۆش وبریندار.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: پەلاماری دڕندانە بۆ سەر فەرمانبەران لە باکووری غەززە ناتوانێ ویست و ورەی گەلی سەبوور و خۆراگریی قارەمانانەیان تێکشکێنێ. زایۆنییەکان نەخۆشخانەی "کەماڵ عەدان" لە باکووری غەززەیان گەمارۆ داوە. وەزارەتی تەندرووسییی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەدا رایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی داوایان لە ستافی پزشکی و کادر دەرمانی سێ نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان، ئەلعەودە و ئەندونیزیایی کردووە کە خێرا ئەم ناوەندە دەرمانییانە چۆڵ کەن.