کەڵک وەرگرتنی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە بۆمبی فوسفوڕی لە غەزە
ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە درێژەی جەنایەتە دڕندانەکانی دژی خەڵکی کەرتی غەزە کەڵکی وەرگرت لە بومبی فوسفوڕی سپی .
حاڵەتگەلێک لە ژەهڕاوی بوون بە هۆی هەڵمژینی گازی بومبی فوسفوڕی سپی کە داگیرکەرانی قودس لە ناوچەکانی ئەلزەیتون شوجاعیە و ئەلتفاح بەکاریان هێناوە دەبیندرێت . دەسدرێژکاریەکان و توند بوونەوەی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی لە کەرتی غەزە و هاوکات بە گەمارو دانی هەزاران بنەماڵەی دانیشتووی ئەو ناوچە و مووشەک باران کردنی ئەوان هەروا درێژەی هەیە . بە پێی ئەو ڕاپوڕتە گازە ژەهراویەکان و شوێنەوارەکەی تەنانەت گەیشتووەتە ڕوژئاوای شاری غەزە . داگیرکەرانی زایونیستی تەنانەت بەرەو فریاگوزارەکانیش تەقە دەکەن کە بۆ یارمەتی دان بە بریندارانی ناوچەی ئەلفەلوجا لە ڕوژئاوای ئوردوگای جبالیا دان و یان بە موشەکیش دەیانکەنە ئامانج.