هەڵمەتی درۆنیی گوردانەکانی قەسام دژ بە زایۆنییەکان
تشرینی یهکهم 14, 2024 11:20 Asia/Tehran
گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام وێنە و گرتەگەلێکی لە هەڵمەتی درۆنیی خۆی دژ بە هێزی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە باشووری کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.
گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە هێزی داگیرکەری زایۆنی خەیکی گەشتلێدان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە بوو کە کەوتنە بەر هێرشی درۆنی. گوردانەکانی قەسام گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کاتی ئامادەکردنی درۆنە جەنگییەکەی خۆی لە مۆدیلی "الزواری" و کاتی هێرشکرانە سەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بڵاو کردەوە.بە پێی ڤیدیۆی بڵاوکراوە، خەباتکارانی قەسام پاش سێرە گرتنی ڕێک و ورد لە شوێنی هێزەکانی زایۆنی، بە درۆنی ئەزەوار راستەوخۆی هێرشیان کردە سەر ئەم هێزانە و پێکانیان.