بانگەوازی کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ پاڵپشتی کردنی غەززە و لوبنان
کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین داوای لە گەلانی ئیسلامی و ئازادیخوازانی جیهان کرد تا پاڵپشتی بکەن لە خەڵکی غەززە و لوبنان.
کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە سەرانسەری غەززە پیشاندەری ئەوپەڕی بێدەسەڵاتی و هیچلێنەهاتوویی زەق و ئاشکرای کۆمەڵگای نیودەوڵەتییە. کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لەم بەیاننامەیەدا بە شەرمەزار کردنی جەنایەتە جەنگییەکان لە جەبالیا و ناوچەکانی دیکەی غەززە ڕایگەیاند؛ دوژمنی زایۆنی بە داکۆکیی سەربازی، سیاسی و میدیایی حکومەتی ئەمریکا، شەڕێکی تۆکمە و تەواوی دژ بە خەڵکی بێ دەرەتانی غەززە بەتایبەت لە جەبالیا وەڕێخستووە.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە؛ جەنایەتی جەنگی و ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە جەبالیا و سەرانسەری کەرتی غەززە، هەرگیز ویست و ورەی بەرزی خەڵکی مەزڵوومی ئەم خاکە تێکناشکێنێ. کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە کۆتاییدا داوایان لە هەموو گەلانی ئیسلامی و ئازادیخوازانی جیهان کرد کە بە هاتنە سەر شەقامەکان و بەشداری لە خۆپیشاندان، داکۆکیی بکەن لە خەڵکی مەزڵوومی جەبالیا و سەرانسەری کەرتی غەززە و لوبنان.