درێژەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و پەرەسەندنی ژوماری شەهیدانی فەلەستینی
وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین لە نوێترین ئاماری خۆی دا ڕایگەیاند، لە حەوتەمی ئوکتوبەری ساڵی 2023ەوە تائێستا چل و دوو هەزارو 519 شارومەندی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهیدبوونە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە شەو وڕۆژی ڕابردوودا سێ کوشت وبڕی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە لە ئەنجام دا نۆزدە کەس شەهید و نەوەدو یەک کەسی دیکەش بریندار بوونە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم شەهیدانە ژوماری شەهیدانی غەززە لە حەوتەمی ئوکتوبەری 2023ەوە هاوکات لەگەڵ دەست پێبوونی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا تائێستا چل و دوو هەزار و 519 کەس شەهید و نەوەدو نۆ هەزار و 637 کەسیش بریندار بوونە.
بەپێی هەواڵێکی تر، سەرچاوە پزشکییەکانی فەلەستینی لە نەخۆشخانەیەکی ئەندونیزیایی ڕایگەیاند کە دوو نەخۆشی فەلەستینی کە لەبەشی ڕاگرتنی تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە بوون بەهۆی تەقینەوەی ژنراتۆری کارەبای نەخۆشخانە لەلایەن هێزی دوژمنی زایۆنی، شەهیدبوونە.