تشرینی یه‌که‌م 19, 2024 18:24 Asia/Tehran
  • حەماس: ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنیستی لە ڕامەڵڵا پەیامێکی نوێیە بۆ زایۆنیستەکان

بزووتنەوەی فەلەستینی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی شەهادەت خوازانەی دژە زایۆنیستی لە باکووری ڕامەڵڵا لەلایەن لێخۆڕێکی لاوی فەلەستینی پەیامێکی نوێیە بو زایۆنیستەکان.

حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وتیشی، ئۆپراسیۆنی قارەمانانەی دژە زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر ئوتوموبیلێکی ڕژێمی زایۆنیستی لە نیزیکی شاری سەلواد لە باکووری ڕامەڵڵا پەیامێکی نوێ بۆ زایۆنیستەکان و درێژەی پەلاماری خۆڕاگری بە دژی ئەوانە کە لە وڵامی کوشت و بڕ وتاوانکارییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژاوایی و کەرتی غەززە ئەنجام دەبێت .

حەماس وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەوی خەڵک و خۆڕاگری فەلەستین پێبەندی خوێنی شەهیدانن وتیشی: فەلەستین نیشتمانی پیاوانی خوڕاگری و مروڤە ئازادیخوازەکانە کە هەتا نیشتمان و شوێنە پیرۆزەکانمان لە بوونی داگیرکەران پاک نەبێتەوە، بێ دەنگ نابن.

بەیانی ئەمڕۆ لێخوڕێکی لاوی فەلەستینی لە شەقامی عوفرا لە باکووری ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژاوا ئۆپراسیۆنێکی دژە زایۆنیستی  بە دژی هێزی پۆلیس ئەنجام دا کە بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوو .

 

سەرپەیڤ