تاوانکارییه نوێکانی ئیسرائیل لە غەززە
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی دا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوو چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەی بوردومان کرد کە بە وتەی سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە، دوای ئەم پەلامارە درندانەیە شەست و چوار فەلەسینی شەهید بوونە.
وەزارەتی تەندوروستیی غەززە ڕایگەیاند 51 کەس لەم شەهیدانە لە کەرتی غەززە شەهید بوونە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ناوچە ئاوەدانەکان لە ئوردوگا بەیت لاهیا و جبالیا لە باکووری کەرتی غەززەیان جارێکی تر بوردومان کرد.
هەروەها لەبەر بوردومانی خێوەتێک و شوێنی کۆبوونەوەی خەڵکی سیڤیلی فەلەستینی لە باشوور و ڕۆژاوای خان یوونس لە باشووری کەرتی غەززە لە لایەن سوپای ڕژێمی تیرۆر، حەوت فەلەستینی شەهید و ژومارێکیش بریندار بوونە.
ئانروڤاش رایگەیاند فەرمانبەرانی ئێمە لە باکووری غەززە دوای سێ حەوتە بوردومانی بەردەوامی ئیسرائیل، ناتوانن خۆراک و دەرمان بدۆزنەوە.
خەڵکی باکووری غەززەش چاوەڕوانی مردنن و هەست بە هیوابڕاوی و تەنیایی دەکەن.