وشداریدان لەبارەی داخرانی نەخۆشخانەی "ئەلعودە"ی غەززە
سەرۆکی نەخۆشخانەی "ئەلعودە" لەباکوری کەرتی غەززە وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاماری بەرچاوی برینداران، گوشاری سەر ستافی پزیشکی زیاد کردووە، لەمەڕ کەمیی دەواودەرمان و پزشکی پسپۆر لە نەشتەرگەرییدا وشداریی دا و وتی: راژەکارییە سەرەکییەکان لەبەر نەبوونی سوتەمەنی لەو نەخۆشخانە هەتا سبەی یەکشەممە، دەوەستێندرێ.
"محەممەد ساڵحە" سەرۆکی نەخۆشخانەی ئەلعودە لە باکوری کەرتی غەززە بەئاماژە بەوەی کە ستافی پزیشکی، خەریکە بە نەشتەرگەرێکی گشتی و کەرەستەو ئامێری زۆر کەم، راژەکاریی دەخاتەبەردەست، وشداری دا کە سووتەمەنیی پێویست بۆ کەڵک وەرگرتن لە کەرەستە کارەباییەکان و چالاک کرانی ژەنەراتۆرەکان سبەی کۆتایی پێ دێ و راژەکارییە سەرەکییەکان لە نەخۆشخانەکە دەوەستێندرێ.
محەممەد ساڵحە وتیشی: لە کاتێکدا کە ژماری ئەو بریندارانەی بۆ چارەسەریی پێویستیان بە نەشتگەرگەریی خێرا هەیە، ڕوو لە زیادبوونە، نەخۆشخانەی ئەلعودە تەنیا نەخۆشخانەیە لە باکوری غەززە کە پزیشکی نەشتەرگەریی هەیە.
ناوبراو هەروەها وتی: زیاتر لەسەتی٧٠ی بریندارانێک کە گوێزراونەوە ئەو نەخۆشخانە، پێویستیان بە نەشتەرگەریی هەیەو ئێمە تەنیا بە پزیشکێکی پسپۆری نەشتەرگەریی ئیش دەکەین .
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلعودە بەئاماژە بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی وتی: نەخۆشخانە، بەردەوام لەبەر مەترسیی پەلامارەکانی ئیسرائیل دایە، ئەوەش، هەم پێش بە چالاکییە پزشکییەکان دەگرێ و هەمیش گیانی تیمەکانی پزیشکی و برینداران دەخاتە مەترسی.