چوونەسەری ژماری پەیامنێرانی شەهید لە غەززە
تشرینی دووهم 02, 2024 18:54 Asia/Tehran
بە شەهیدبوونی پەیامنێرێکی دیکە، ژماری پەیامنێرانی شەهید لە کەرتی غەززە گەیشتە سەد و ٨٣ کەس.
سوپای رژیمی زایۆنی لە درێژەی کوشت و بڕی پەیامنێران و خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەززە، "بیلال رەجەب"ی پەیامنێری فەلەستینی کەناڵی "ئەلقودس ئەلیەوم"ی شەهید کرد. بیلال رەجەب لە ئاکامی بۆردومانی گردووپەڕی بازاڕێک لە ناوەڕاستی غەززە شەهید بوو. لەو ڕووداوەدا دوو کەسی سیڤیلی دیکەش شەهید بوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەرتی غەززە مەرگهێنترین شوێن بووە بۆ پەیامنێران لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەجۆرێک کە لە هیچ شەڕێک بەدرێژایی مێژوو، تابەوڕادە لە میدیاکاران قەڵاچۆ نەکراون. ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی جاڕدەری مافی مرۆڤ، لایەنگرانی چەکئامێری و سیاسیی رژیمی زایۆنین لەو ژینۆسایدەدا.