چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی دەسدرێژکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، بۆ ٤٣هەزار و ٢٥٩ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٠١هەزار و ٨٢٧ کەس زیادی کرد.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، سێ تاوانی کوشت و بڕی لە کەرتی غەززە ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، پەنجاو پێنج کەس شەهید و ١٨٦کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەهەژمارکرانی ئەو شەهیدانە، ژماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە و هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا تائێستا گەیشتووەتە چل و سێ هەزار و٢٥٩کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠١ هەزار و ٨٢٧کەس.
سەرباری هەمووی ئەو جەنایەت و تاوانکارییانە، ڕژیمی زایۆنی دانی بەوەداناوە کە پاش نزیک ١٣ مانگ شەڕ، هێشتا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەو شەڕە واتە لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و گەڕاندنەوەی گیراوانی زایۆنی لە کەرتی غەززە، مسۆگەر بکا.