تشرینی دووه‌م 03, 2024 17:34 Asia/Tehran
  • وشداری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لە حاند ڕەوشی قەیرانیی منداڵانی غەززە

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی (WHO) وشداری دا لە حاند ڕەوشی قەیرانیی منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە دوابەدوای بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل.

"تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسیۆس" بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی (WHO) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسی؛ پەلاماردانی ناوەندێکی دەرمانی لە کەرتی غەززە لە ناوچەیەکدا ڕوویداوە کە موڵەتی ئەوەی بۆ گیرابوو بەشێوەی مرۆڤدۆستانە شەڕ و پێکدادان لەوێدا راگیردرێ بۆ ئەوەی واکسیناسۆن و کوتانی منداڵان لەم ناوچەیە بەردەوام بکرێ.  ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا)ـیش ڕایگەیاند کە کوتانی دەرزیی ئیفلیجی منداڵ لە کەرتی غەززە تەواو پێویستە، بەڵام تا ئەو کاتەی کە ئاگربڕێکی پاوەجێ و هەمەلایەنە دانەمەزرێ مردن و ئێش و ئازار بۆ منداڵان هەر درێژەی دەبێ.یونیسێفیش وشداری داوە کە بڕیاری ڕژێمی ئیسراییل سەبارەت بە قەدەغەکردنی چالاکیی ئانڕوا دەتوانێ  ببێتە هۆی مردنی منداڵانێکی زیاتر کە ئەوەش چەشنێک سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە دێتە ئەژمار.پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی "کنێسێت" ئەمدواییە بە بێ ئاوڕدانەوە لە وشداری کۆمەڵگای جیهانی، یاسایەکی پەسەن کردووە کە بە پێی ئەوە هەرچەشنە چالاکیی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا لە نێو فەلەستینی داگیرکراودا قەدەغەیە.

 

سەرپەیڤ