پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەزە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی ئوپڕاسیونی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەزە گەیشتووەتە 43 هەزار و سێسەد و حەفتاو چوار شەهید و سەد و دوو هەزار و دووسەد و شەست و یەک بریندار .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەرتەشی ڕژێمی زایونیستی سێ جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەزە ئەنجام داوە کە شەهادەتی سی و سێ کەس و بریندار بوونی 156 کەسی بە دواوە بووە . وزەارەتی تەندروستی غەزرە جەختی کرد کە بڕێک لە شەهیدان و قوربانیەکان هەروا لە ژێر دارو پردوودا ماونەتەوە داگیرکاران بەردەگرن بە هێزەکانی فریا گوزاری .
شاروچکە نشینانی زایونیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلاماریان کردە سەر شاری ئەلبیرە لە ناوەندی کەرتی ڕوژئاوایی و چەن تڕوموبیلیان ئاگر دا ڕژێمی زایونیستی سەرلە بەیانی ئەمڕو لە درێژەی سیاسەتەکانی دژە فەلەستینی و دژە بڕیاری کومەڵگای جیهانی و نێونەتەوەیی ڕێککەوتنامەی هاوکاری لە گەڵ ئانڕوای هەڵوەشاندەوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە سەبارەت بەو بڕیارە و داخرانی دەروازەکانی ئانڕوا .
بەرلەوەش مارتین فریک بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانی خوراک لە ئاڵمان وتبووی کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئانڕوا لە غەزەدا نیە . نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری فەلەستینیش وتوویەتی کە ئانڕوا کوڵەکەی فریاگوزاری مروڤ دوستانە بە غەزەیە و بو ئەو کەسانەی وا لە ڕەنج دان خوراک سەرپەنا و ئیمکاناتی تەندروستی فەراهم دەکات . ڕێکخراوی نەتەوە یکگرتووەکان دەڵێت کە قەیرانی مرویی لە غەزە زۆر توندە و ڕوڵی ئانڕوا لەو بەشە دا زۆر سەرەکیە و بەرگرتن لە چالاکی ئانڕوا دوایین ئومێدی ئەو کەسانەی وا بۆ ژیان هەوڵ ئەدەن لەناو دەبات .