تشرینی دووه‌م 05, 2024 19:17 Asia/Tehran
  • ٩٠%ی دانیشتووانی کەرتی غەززە خۆراکیان دەست ناکەوێ

بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە فەلەستین ڕایگەیاند کە ٩٠%ی دانیشتووانی باکووری کەرتی غەززە دەستیان ناگاتە خۆراک و خواردن.

بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە فەلەستین بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە ڕوودانی قات و قڕی و برسێتی لە کەرتی غەززە، خوازیاری کرانەوەی دەروازەی سنووریی زیاتر لە کەرتی غەززە بوو.

بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە فەلەستین هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەبێ هاوکاریی کردنی ئانڕوا بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بە غەززە بەردەوام بێ. هەموو فەرمانبەران و چالاکانی بواری یارمەتیدۆستانە نیگەرانی ئەوەن چی بە سەر ئانڕوا دێت.

ڕژێمی زایۆنی هەفتەی ڕابردوو بە پەسەنکردنی یاسایەک لە پەرلەمانەکەیدا، بە شێوەی فەرمی بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند کە پێوەندیی خۆی لەگەڵ ناوەندی ئانڕوا پچڕاندووە.

قەدەغەکرانی چالایی ئانڕوا وەکوو ناوەندێک کە کاروباری گەیاندنی نزیکەی هەر هەموو یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە ناوچەی شەروێکەوتووی کەرتی غەزەی ڕێکدەخست، بەرەوڕووی ئیدانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوویەوە.

 

سەرپەیڤ