تشرینی دووه‌م 06, 2024 19:16 Asia/Tehran
  • هێرشی سایبری بۆ سەر ناوەندی ناڤۆکی دیمۆنا

گروپی هەکری حەنزەلە باسی پەلاماری سایبری کرد بۆ سەر ناوەندی ناڤۆکی دیمونای ڕژێمی زایۆنیستی.

گرووپی هەکریی حەنزەلە لە کاناڵی تلگرامی خۆیدا وێڕای ئاماژە بە بڵاو کردنەوەی بەڵگە و وێنە لە ناوەندی ناڤۆکی شیمون پرزنەقەب (دیمونا) نووسی، ئێمە تەنانەت دەزانین کە کام لە ژوورەکان، بلووکەکان، هێڵەکان و تانکەکان بتەقێنینەوە تا زۆرترین زەبرتان لێ بوەشێنین! یاریکردن بە ئاگر شوێنهاتگەلێکی نالەباری بە دواوە دەبێت! ڕوژانێکی دژوار لە بەردەم ئێوە و دانیشتوانی سەرزەویە داگیرکراوەکاندا هەیە! چاوەڕوان بن، ئەو دەستە گوڵەی وا ناردمان بۆ ماڵی ئەو زانایانەی کە لەم سەنتەرەدا کاریان دەکرد باش بوو؟

 

لە دەسپێکی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا بەجاران دامەزراوەکان و ژێرخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتووەتە بەر پەلاماری سایبری.

 

هەکرەکان ئامانجی هێرشەکانی خویان لە پێناو لاگری لە نەتەوە و خوڕاگری فەلەستین ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ