تشرینی دووه‌م 09, 2024 09:43 Asia/Tehran

پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەزە هەروا بەردەامە و بە هۆیەوە ژومارێکی دیکە لە خەڵکی سیڤیل شەهید و بریندار بوونە

 وەزارەتی تەندروستی غەزە وێڕای ئاماژە بە 379 هەمین ڕۆژی پەلاماری بێ وچانی ڕژێمی منداڵ کوژ  دژی خەڵکی غەزە  ڕایگەیاند داگیرکەران لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا  دەستی داوەتە  شەش جەنایەت دژی بنەماڵە فەلەستینیەکان کە 78 شەهید و 214 برینداری لێ کەوتەوە. خەڵکی بەیت لاهیا بە زۆر و هەڕەشە ی چەکدارانی زایونی ناچار بە کوچی بە زۆرە ملێ بوونە و ئێستاکەش لە شەقامەکانی غەزە ماونەتەوە  و هیچ سەرپەنایەکیان نیە .

بەرگری مەدەنی غەزەش  باسی  ناتوانی لە هەمبەر بارودوخی ئاڵۆزی غەزە بە سەرەنج بە گەمارۆی توند و نەبوونی  ئیمکاناتی کردووە . نووسینگەی مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش وتوویەتی نزیکەی 70 لەسەدی شەهیدانی شەڕی غەزە ژن و منداڵن . هاوکات  لە گەڵ  دەسدرێژی داگیرکاران ، گرووپە فەلەستینیەکانیش ئوپڕاسیونی سەربازی خویان دژی  ئەڕتەشی تڕوڕ لە غەزە درێژە پێی ئەدەن .

گڕووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە وەڵام بە جەنایەتەکانی  ئەرتەشی تڕوڕ  شوێنی کۆبوونەوەی زایونیستەکان لە کەرتی غەزە یان مووشەکباران کرد.  لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەنیش  تڕوموبیلێکی سەربازی  زایونیستەکان لە بۆسەی گرووپە خۆڕاگرەکان تێکشکێندرا. شەڕی  ڕژێمی زایونیستی  دژی کەرتی غەزە بووە  بووەتە هۆی ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە کە لە ئاکامیدا زیاتر لە 85 لەسەدی  دانیشتوانی ئەو کەرتە ئاوارە بوونە . بە وتەی وەزارەتی تەندروستی  غەزە تێکڕای شەهیدانی کەرتی غەزە هەتا ئێستا  گەیشتووەتە 43 هەزار و 469 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 102 هەزارو 561 کەس .

سەرپەیڤ