تشرینی دووه‌م 10, 2024 09:18 Asia/Tehran

لە حاڵێکدا کە شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لەکەرتی غەزە چووەتە ناو چوارسەدەمین ڕۆژی خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ شەمە ئاماری نوێ شەهیدان و بریندارانی ڕاگەیاند .

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەاند هەژماری قوربانیانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 تا بە ئەمڕو گەیشتووەتەە 43هەزار و 552 شەهید و  102هەزار و 765 بریندار . ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوژمنی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار کۆمەڵکوژی لە دژی بنەماڵەکانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا ٤٤ کەس شەهید بوون و ٨١ کەسیش بریندار بوون .

وەزارەتی تتەندروستی  غەززە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ژمارەیەک لەم  شەهیدانە لە ژێر داروپەردوو دان و ئوڕژانس و  بەرگری  مەدەنی  ناتوانن تەرمەکانیان بدۆزنەوە  لەلایەکی دیکەوە، پەیامنێری کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین لە غەززە ڕایگەیاندووە، ٧٠٠ هەزار فەلەستینی لە باکووری کەرتی غەززە  لە برسێتی  ڕەنج دەبەن .

ئەرتەشی ڕژێمی زایونیستی  هاوکات  لە گەڵ جەنایەت کردنی سامناک  لە ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە  درێژە ئەدات بە توند بوونەوەی ئوپراسیونی سەربازی خۆی لە باکووری ئەو کەرتە و ٣٦ ڕۆژە کە بە  جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە بە "پلانی ژنڕاڵەکان " ناسراوە، ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکووری کەرتی غەززە گەمارۆدراون  لەم پێوەندییەدا ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە کۆچی بە زۆرەملێ و برسێتی وەک چەکێکی شەڕ لە کەرتی غەززە کەڵک وەردەگرێت .

بەرلەوەش جویس مسویا یاریدەدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مڕوڤ دوستانە و سەرپەرەشتی هاوئاهەنگکاری  یارمەتیە خێراکانی ئەو ڕێکخراوەیە لە وتەگەلێکدا دوخی باکووری غەزەی بە سامناک وەسف کرد و خوازیاری ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونییتس لەو ناوچە و پەیڕەوی ئەو ڕژێمە  لە فەرمانە کاتیەکانی دادگای لاهە بوو .

لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا تەلابیب میلیاردان دولار کەرەستەی سەربازی  جوراوجوری لە ئەمریکا وەرگرتووە . بە پێی ڕاگەیندرانی وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایونیستی  ئەو کەرەستە سەربازیانە بریتین لە کۆپاوپۆڕی نوێ؛  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  ئێف 35 ،تانک ،  ماتۆڕی تڕوموبیلی زرێیی ، تڕوموبیلی شەڕ کەر و هەزاران تەن کەرەستەی سەربازی دیکە .

سەرپەیڤ