زەبری قورسی هێزەکانی قەسام لە ئیسراییل
گوردانەکانی عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حماس) ڕایگەیاند: هێزەکانی خۆڕاگری ژمارێک ئەفسەر و سەربازی ئیسراییلییان لە کەرتی غەززە کوشتووە.
گوردانەکانی عززەدین قەسام لقی سەربازیی حماس پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەم بزووتنەوەیە هێرشیان کردە سەر هێزێکی پیادەی ١٥ کەسیی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی «الشیماء» لە باکووری کەرتی غەززە و هەر هەموویان تیا بردن.
کتائب القسام هەروەها وتیشی: هێزەکانی خۆڕاگری دوو ترۆمبیلی سەربازهەڵگری سوپای تیرۆریان بە ڕۆکێتی یاسینی ١٠٥ و تاندۆم و هەروەها شۆڤەڵێکی ئیسراییلیان بە بۆمبی "ڕەعدییە" لە نزیکی مزگەوتی شەهید «عماد عقل» لە باکووری کەرتی غەززە تیابردووە. ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هاوکات لەگەڵ بەردەوام کردنی کردەوە جەنایەتکارانەکانی لە کەرتی غەززە ئێستایش هەر لەلایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە زەبری قورسی لێ دەکەوێ.