75 لەسەدی چاڵە ئاوییەکانی غەزە خەساریان لێکەوتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432799-75_لەسەدی_چاڵە_ئاوییەکانی_غەزە_خەساریان_لێکەوتووە
وتەبێژی شارەوانیی غەزە باسی لە دۆخی قەیراناوی غەزە کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2024 13:56 Asia/Tehran
  • 75 لەسەدی چاڵە ئاوییەکانی غەزە خەساریان لێکەوتووە

وتەبێژی شارەوانیی غەزە باسی لە دۆخی قەیراناوی غەزە کرد.

عاسم نەبییە ڕایگەیاند کە ئاو تەنیا بە 40 لەسەدی ئەو شارە دەگات و ئاوارە فەلەستینیەکان لەو شارە بۆ دەسڕاگەیشتنیان بە ئاو  ڕووبەڕووی کێشەگەلێکی جیدین .

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕادەی ئەو ئاوە کە شاروومەندان دەستیان پێ دەگات زۆ ر بەرتەسک وکەمە و  وەڵامدەری  پێداویستیەکانی ڕۆژانەی ئەوان نیە  وتی  زیاتر لە 75 لەسەدی چاڵەئاوییەکانی غەزە  خەساریان دیتووە . ناوبراو وتیشی  هەروەها گواستنەوەی ئاو بۆ هەموو ناوچەکان نامومکینە  . عاسم نەبییە ڕایگەیاند کە نەبوونی ئاو بە ڕادەی پێویست دەبێتە هۆی  تەشەنای نەخۆشی گشتداگر بە تایبەت نەخوشیە پێستیەکان .