تشرینی دووه‌م 11, 2024 18:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری شەوانەی ڕژێمی زایۆنیستی

ئەرتەشی تڕۆڕ هەروەها درێژەی ئەدات بە جەنایەتەکانی خۆی و خێوەتی ئاوارەکان لە ئوردوگای نوسەیراتی بوردمان کرد .

ئەرتەشی تڕۆڕ ئەمڕۆ پەلاماری کردەسەر چەن گوند و پارۆچکەی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوایی بە تایبەت پارەکانی ئەلخەلیل و قلقیلیە . هەروەها فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەڕتەشی تڕۆڕ  پەلاماریان کردە سەر  ئوردووگای نوسەیرات و دەڤەری تاوەری تورکەمانی  . لە پەلاماری فڕۆکەشەڕکەرەکانی  ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای ئوردووگای نوسەیرات دوو کەس شەهید بوون و دوو منداڵیش بریندار بوون . سەرچاوە زایونیەکانیش باسی کوشتنی  چەکدارێکی ڕژێمی زایونیان کرد  لە غەزە بە دەس هێزە خوڕاگریەکانەوە .

چەکدارانی زایونیش  هەروەها لە شەڕ لە گەڵ خەباتکارانی خۆڕاگری دەکوژرێن و خەساری قورسیان لێ دەکەوێت  لە لایەکی دیکەوە ئەرتەشی ڕژێمی زایونیستی  ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو  بیست و شەش  چەکداری ئەو ڕژێمە بریندار بوونە  کە  یازدە چەکدار لە غەزە و  پازدە چەکداری دیکەش لە بەرەی لوبنان بریندار بوونە .

سەرپەیڤ