قەسام ١٠ ئەفسەر و سەربازی ڕژێمی زایۆنی خستە داو
تشرینی دووهم 12, 2024 18:45 Asia/Tehran
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەدا ١٠ ئەفسەر و سەربازی سوپای تیرۆری لە جەبالیا هەڵکەوتوو باکووری کەرتی غەززە کوشت و یان برینداری کردن.
گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: خەباتکارانی ئێمە دەستبەجێ کە ئەو ئەفسەر و سەربازە زایۆنییانە چوونە نێو ماڵێکی ناوچەی "ئەرزو سەلویمان" لە گەڕەکی "قەساسیب" هەڵکەوتوو لە جەبالیا، ماڵەکەیان بە تەقەمەنیی کاولکەر تەقاندەوە و هەر دەیان کەوتنە داو، ژمارێکیان لێ کوژران و ژماری دیکەشیان بریندار بوون.دوێنێش خەباتکارانی قەسام تانکێکی "مێرکاوا٤"یان لە ناوچەی "سەفتاوی" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئۆردوگای جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار کە لەو هێرشەدا پێنج سەرباز و ئەفسەری دیکەی سوپای تیرۆر کوژران.