بەردەوامبوونی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی ئیسراییل لە ٤٠٣ـەمین ڕۆژی ژینۆسایدی غەززە
بە تێپەڕینی زیاتر لە یەک ساڵ شەڕ لە کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی ئێستایش هەر بەردەوامە لە کردەوە دڕندانەکانی دژ بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە.
شەڕی غەززە لە کاتێکدا پێی نایە ٤٠٣ـەمین ڕۆژی خۆی کە گەمارۆی باکووری غەززە لەوان ئۆردوگای جەبالیا بە هەموو تواناوە و پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ هەموو ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە بۆتە هۆی هەستانەوەی شەپۆلێکی تازەی ئاوارەبوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی خێوەتەکانی ئاوارەکانیان لە ناوچەی ئەلمەواسی هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.میدیا فەلەستینییەکانیش باسی پەلاماری قورسی سوپای تیرۆر بۆسەر ڕۆژاوای شاری غەززە و شەهیدبوونی ١٠ فەلەستینی و بریندار بوونی ژمارێکی دیکەیان کردووە لە کاتی پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکانی ناوچەی ئەلمەواسی لە ڕۆژاوای خان یونس و رایانگەیاندووە؛ سێ کارمەندی بەشی دەرمانی نەخۆشخانەی کەماڵ عدوان لەو پەلامارە ئاسمانییەدا بریندار بوونە.
هاوکات ڕێژە و ئامارە بڵاوکراوەکان باس لە زۆر بوونی رادەی کۆچکردنی زایۆنییەکان پاش دەسپێبوونی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە دەکەن.
توێژینگەی کۆمەڵایەتی و ئابووریی "شوریش" ڕایگەیاندووە، بە پێی ڕێژە و ئاماری نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ڕژێمی زایۆنی، ژماری ئەو زایۆنییانەی کە تا پێش دەسپێبوونی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە بڕیاریان داوە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی فەلەستین بەجێ بێڵن، تا ٤٢% زیادی کردووە.