دۆخی نالەباری دە هەزار نەخۆشی شێرپەنجە لە غەزە
بەڕێوەبەری بەشی ئانکولوژی نەخۆشخانەی ئوروپایی وتی: هەزار نەخۆشی شێرپەنجە ڕووبەڕووی مردنن چونکوو هیچ دەرمانێک وەرناگرن و ڕژێمی داگیرکەر ڕێگای گەیشتنی دەرمان و کەرەستەی پیزشکی پێویست بە ئەوان نادا.
دوکتور زەکی ئەلزەقزوق وتی ئەو وەزارەتخانەیە توانیویەتی دوو هەزارو پێنسەد نەخۆش لە ماوەی ساڵێکدا دەس نیشان بکات ئەوە بە واتای ئەوەیە کە یەک لە چواری ئەوان لە لیستی چاوەڕوانی دان کە لە چاو پێداویستیەکانیان بە دەرمان زۆر کەمن .ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەموو دەرمانە ئازار شکێن و دەرمانی نەخوشانی لوسمی لە بەر دەستددا نیە وتی هەروەها زۆرێک لە دەرمانەکان لە ناو پڕوتوکولە دەرمانیەکاندا نین و نەبوونی دەرمانێک، پڕوتوکولی چارەسەریی بە تەواوی ڕادەگرێت. ئەلزقزوق وتیشی ئەو دۆخە بە تایبەت دوای کاول بوون و لەناو چوونی نەخوشخانەی ئەلتورکی بۆ دەرمانی شێرپەنجە لە غەزە بە واتای حوکمی ئیعدام بۆ نەخۆشەکانە.