زۆر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە بە راگەیاندنی ئەوەی کە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە هەر بەردەوامە، باسی زیاتر بوونی ژماری شەهیدانی غەززەی کرد.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند؛ ژماری قوربانیانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەزە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٣ هەزار و ٧٣٦ شەهید و ١٠٣ هەزار و ٣٧٠ بریندار. ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ڕاشیگەیاند کە دوژمنی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کوشت و کوشتاری دژ بە بنەماڵە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە و بە هۆی ئەم پەلامارانەوە ٢٤ کەس شەهید و ١١٢ کەس بریندار بوونە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە پێیشیداگرت کە ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران ناهێڵن هێزەکانی فریاگوزار و بەرگریی شارستانی دەستیان بگاتە ئەو ناوچانە.