کاربەدەستی فەلەستینی ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی: لێتان خۆش نابین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432921-کاربەدەستی_فەلەستینی_ڕوو_لە_وڵاتانی_عەرەبی_و_ئیسلامی_لێتان_خۆش_نابین
مەحموود بەسەل وتەبێژی ناوەندی فریاگوزاریی غەززە لە پەیامێکدا ڕوو لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی نووسی: لێتان خۆش نابین لەبەر خەیانەت و کەمتەرخەمییەکانتان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2024 15:10 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی فەلەستینی ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی: لێتان خۆش نابین

مەحموود بەسەل وتەبێژی ناوەندی فریاگوزاریی غەززە لە پەیامێکدا ڕوو لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی نووسی: لێتان خۆش نابین لەبەر خەیانەت و کەمتەرخەمییەکانتان.

مەحموود بەسەل وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی غەززە ( ناوەندی فریاگوزاری) ڕوو لە ئۆمەتی ئیسلامی و عەرەبی نووسی: لێتان خۆش نابین لەبەر خەیانەت و کەمتەرخەمییەکانتان. ناوبراو وتیشی: پەیامی من بۆ ئۆمەتی ئیسلامی و عەرەبی ئەمەیە: زیاتر لە ٤٠٠ ڕۆژە کە کوشت و کوشتار لە غەززە بەردەوامە و ئێوە هەر بێدەنگن، من ئەوە لە ڕووی لاوازییەوە ناڵێم، بەڵکوو لە ڕووی لێهاتوویی و خۆڕاگری و پشوودرێژییەوە دەڵێم کە لەبەر خەیانەت کردنتان بە ئێمە، لێتان خۆش نابین.

مەحموود بەسەل وتیشی: هەر دڵۆپە خوێنێک کە دەڕژێ لە ئەستۆی ئێوەیە و ئەم ڕژێمە داگیرکەرە تەنیا لەبەر بێدەنگە کردنی ئێوەیە کە ئاوا هار و سەرەڕۆ بووە.