کاردانەوەی فەتح و حەماس بە هەڵمەتی دژەزایۆنیی لە رامەڵا
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و بزووتنەوەی فەتح بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک جیاجیا کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر بە هەڵمەتی کردنەژێرەوە زایۆنییەکان لە رامەڵادا کە لە کەرتی ڕۆژاوا هەڵکەوتووە.
بزووتنەوەی فەتح بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هەڵمەتی کردنەژێرەوەی زایۆنییەکان لە رامەڵا وەڵامێکی سرووشتییە بەو کوشتارەی کە دوژمنی زایۆنی دژ بە گەلی خۆڕاگری فەلەستین ئەنجامی دەدات. بزووتنەوەی فەتح هەروەها ڕایگەیاند کە خۆڕاگری ئێستایش هەر کۆنترۆڵی ڕەوشەکەی لە دەستدایە و هەر ئانوسات ئامادەیە زەبری قورس لە ڕژێمی داگیرکەر بوەشێنێ.
حەماسیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بەو هەڵمەتە دژەزایۆنییە لە ڕامەڵا ڕایگەیاند کە هەڵمەتی کردنەژێرەوەی زایۆنییەکان لە نزیکی ناوچەی "دەیر قدیس" پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە سەبارەت بەوەی کە هێرشەکانی خۆڕاگریی بەردەوامە. سوپای ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی هەڵمەتی کردنەژێرەوەی زایۆنییەکان لە نزیکی ناوچەی "دەیر قدیس"ی شاری ڕامەڵا راشیگەیاند کە لەم هەڵمەتەدا ٢ زایۆنی بریندار بوونە.