٦٠٠ گۆڕی تازە؛ تایبەت بە هێزەکانی سوپای تیرۆر
ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند؛ سوپای ئەم ڕژێمە ٦٠٠ گۆڕی تازەی تەرخان داوە بە هێزەکانی خۆی لە گۆڕستانی سەربازیدا لە چیای هێرتسێل کە لە قودسی داگیرکراو هەڵکەوتووە.
ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی ڕاشیگەیاندووە کە ناوچەیەک بە ڕووبەری ٧.٧ هکتار لە چیای هێرتسێل تەرخان دەدرێ بە وەزارەتی شەڕی ئەم ڕژێمە بۆ ئەوەی شوێنی پێویست دابین بکرێ بۆ ناشتنی کوژراوانی سوپای ئیسراییل.پێشتر کەناڵی ١٤ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی دابوو کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ، ١١ ئەفسەر و سەربازی ئەم ڕژێمە لە شەڕەکانی غەززە و لوبناندا کوژراون و ١٧ کەسیشیان بریندار بوونە.سوپای ئەم ڕژێمە دوێنێ دوایین ڕێژەی کوژراوانی خۆی بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەوە ٧٩٣ ئەفسەر و سەربازی ئەم ڕژێمە لە دەسپێکی شەڕی دژ بە دانیشتووانی غەززە تا ئێستا کوژراون و لەو هەژمارە ٣٧٠ کەسیان لە کەرتی غەززە کوژراون.
سوپای ئیسراییل ئاماژەی بەوەش داوە کە لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا ١٠٤ ئەفسەر لەوان ٦٣ فەرماندە لقی هێزەکانی ئەم ڕژێمە کوژراون.