تشرینی دووه‌م 17, 2024 17:41 Asia/Tehran
  • بۆردومانکرانی ماڵی فەلەستینییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی شەش جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.

ژیدەرە پزشکییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی بۆردومان کرانی ماڵێک لە بەیت لاهیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە، لانیکەم ٥٠ کەس  و لە پەلاماردرانی ماڵێکیش لە ئۆردوگای "ئەلبەریج" ١٠ کەس شەهید بوون، هەروەها لە بۆردومانی ناوچەی "کف المشروع"ی شاری ڕەفەحیش پێنج کەس شەهید بوون. داگیرکەرانی زایۆنی بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی دەدەنە بەر پەلامار و پێش بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و کەرەستەی پزشکی بە نەخۆشخانەکان دەگرن. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٣ هەزار و ٨٤٦ کەس و ژماری گشتیی بریندارانیش گەیشتۆتە ١٠٣ هەزار و ٧٤٠ کەس. 

سەرپەیڤ