ئەشکەنجەی یەخسیرانی فەلستینی لە زیندانی عوفر
ڕێکخراوی کاروباری یەخسیران و ناوەندی یەخسیرانی فەلەستینی باسی درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی کرد لە زیندانی عوفر دژی زیندانیانی فەلەستینی بۆ وێنە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی و بێ وەری بوون لە خوراک و دەرمان .
ڕێکخراوی کاروباری یەخسیران و ناوەندی یەخسیرانی فەلەستینی لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند وەردیان و به ندیی وانەکان لە زیاتر لە دەمانگ لەمەوبەرەوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەستی زیندانیەکانیان بە کەلەبچەی ئاسن دەبست و تەنیا هەر دە ڕۆژ جارێک ماوەی سێ خولەک موڵەتی حەمام کردنیان پێ دەدرێت . یەخسیران دەڵێن لە قەفەزیکی ئاسن دەگوازرێنەوە بۆ دادگا ناچارن تا کۆتایی دادگاییکرانەکە لەسەر چوک دانیشن یان لەسەر زگ ڕاکشێن .
ئەو زیندانیانەی وا لە زیندانی عوفرن لە وتووێژ لە گەڵ پارێزەرەکانیان باسی دۆخی سامناکی یەخسیران و ئەشکەنجەی دڕندانەی ئەوان لە لایەن داگیرکەرانەوە لەو زیندانە ده که ن وده لین لە زیندانی سەدی تیمانیش وه زغه که هه ر به و جوره یه.