جەنایەتی تۆقێنەری زایۆنییەکان لە باکووری کەرتی غەززە
ژێدەرە فەلەستینییەکان باسی زۆر بوونی ژماری شەهیدانی دوو جەنایەتی ئەمدواییەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە و گەیشتنی بە ٨٨ کەسیان کردووە.
سوپای داگیرکەری زایۆنی لە جەنایەتێکی دیکەدا بلوکێکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی لە ناوچەی "بەیت لاهیا" لە دەڤەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدون (باکووری کەرتی غەززە) بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە ٦٦ فەلەستینی شەهید بوون، لە نێو شەهیدەکاندا ژمارێکی زۆر ژن و منداڵیش دەبیندرێ. ڕژێمی زایۆنی لە جەنایەتێکی دیکەدا، ماڵ و باڵاخانە مەدەنییەکانی گەڕەکی "شێخ ڕزوان"ـی لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو بۆدرومانەوە، ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون کە ژمارێکیان منداڵ بوون.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە وتیشی؛ بە هێنانەئەژماری ئەم ڕێژەیە، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٤ هەزار و ٥٦ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٠٤ هەزار و ٢٦٨ کەس.