بڕیاری گرتن دەرکرا بۆ نەتانیاهۆ و گالانت
تشرینی دووهم 21, 2024 19:03 Asia/Tehran
دیوانی نێودەوڵەتی داد ئەمڕۆ بڕیاری گرتنی دەرکرد بۆ بنیامین نەتانایهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی پێشووی ئەم ڕژێمە.
دادگەی نێودەوڵەتیی داد ڕایگەیاند: ئەم دادگەیە بڕیاری گرتنی بۆ بنیامین نەتانایهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و یواڤ گالانتی وەزیری شەڕی وەلانراوی ئەم ڕژێمە لەبەر جەنایەتی جەنگییان لە کەرتی غەززە دەرکردووە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: بڕیاری گرتنی نەتانیاهوو و گالانت لەبەر ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی لە لانیکەم ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ٢٠ی مانگی مەیی ٢٠٢٤ دەرکراوە، ئەو ڕۆژەی کە دادستێن داخوازێکی لەمبارەوە پێشکەشی دادگە کردووە. بە وتەی دادگەی کەتنی: بەڵگەی ئاشکرا و جێبڕوا لە بەردەستدایە کە بڕوا بکەین بەوەی ئەم دوو کەسە جەنایەتی جەنگییان ئەنجام داوە.