تشرینی دووه‌م 21, 2024 19:03 Asia/Tehran
  • حەماس: کوشتارەکەی بەیت لاهیا دەسکەوتی ڤیتۆکەی ئەمریکایە

بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قەڵاچۆکرانی تازەی فەلەستینییەکان بە دەستی سوپای داگیرکەر لە باکووری کەرتی غەززە پێیداگرت کە ئەم کوشت و کوشتارە سەلمێنەری بە ئەنقەست ژینۆسایدکردنی زایۆنییەکان و دەسکەوتی ڤیتۆکەی ئەمریکایە.

حەماس ئەمڕۆ پێنمجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کوشت و کوشتاری بەیت لاهیا پیشاندەری بە ئەنقەست ژینۆساید کرانی گەلی ئێمە، دەسکەوتی ڤیتۆکەی ئەمریکا و بێسوود بوونی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڕاگیردرانی شەڕە. ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە و بۆ چەندەمین جار بڕیارنامەی ئاگربڕی لە غەززە ڤیتۆ کرد.

سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی لە چوارسەد و دوازدەیەمین ڕۆژی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە بە بۆردومانی ناوچەیەکی ئاوەدان لە دەڤەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە قەڵاچۆیەکی تازەی ئەنجام دا کە بە هۆی ئەو جەنایەتەوە ٦٦ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون. 

سەرپەیڤ