گوردانەکانی قودس شارۆچکەکانی نزیک غەزەیان مووشک باران کرد
تشرینی دووهم 25, 2024 17:22 Asia/Tehran
بە دوای هێرشی بە مووشەکیی گوردانەکانی قودس بۆ سەر شارۆچکە زایونی نشینەکانی " کەفار عەزە " دەنگی مەترسی لە شارۆچکەکانی نزیک لە کەرتی غەزە بەرز بووەوە .
ناوەندی زانیاری گەیاندنی جەنگیی گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێنەی پەلاماری قورسی مووشەکی بو سەر شارۆچکەی زایونی نشینی کەفەرعەزە و چەن شارۆچکەی داگیرکراوی دیکەی لە نزیکیی کەرتی غەزەی بڵاو کردەوە . مێدیا خوجێیەکانیش باسیان کرد لە بەرز بوونەوەی دەنگی مەترسی لەو شاروچکە زایونینشینانە .
ئەرتەشی تڕۆڕیش ڕایگەیاند شارۆچکەی زایونی نششینی کەفار عەزە کەوتووەتە بەر هێرشی بە مووشەکی لە باکووری کەرتی غەزە و ژومارێک لە مووشەکەکانی دراوە لە ناوچە غەیرە ئاوادانەکانی ئەو شارۆچکەیە .