تشرینی دووه‌م 25, 2024 16:22 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی هەژماری شەهیدانی کەرتی غەزە بۆ 44هەزارو 235کەس

هەژماری شەهیدانی کەرتی غەزە لە سەرەتای دەسدرێژکاریەکەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئەو کەرتە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە گەیشتووەتە 44 هەزارو 235 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە سەد و چوار هەزار و 638 کەس.

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە ژوماری  شەهیدانی کەرتی غەزە سەرەتای دەسدرێژکاریەکەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر  ئەو کەرتە لە حەوتی  ئوکتوبری 2023 وە گەیشتووەتە  44 هەزارو 235 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە  سەد و چوار هەزار و 638 کەس  .

بە پێی  ڕاپۆڕتی ئەو وەزارتخانەیە  ڕژێمی زایونی لە ماوەی  24  کاژێری  ڕابردوو دەستی داوەتە  دوو جەنایەت لە کەرتی  غەززە  کە بە هۆِیەوە  24 کەس شەهید و 71 کەسیش  بریندار بوونە .

بە وتەی  کاربەدەستانی  تەندروستی  لە کەرتی غەزە  تەرمی  ژومارێک  لە شەهیدان  هێشتا  لە ژێر دارو پەردودان  یان  لە  ناو شەقامەکاندا ماونەتوە  و  یارمەتی گەیاندن  بە برینداران بە هۆِ درێژەی  پەلاماری  داگیرکەران بە تایبەت  لە ناوچە باکووریەکانی غەزە   مومکین نیە .

سەرپەیڤ