تشرینی دووه‌م 26, 2024 09:46 Asia/Tehran
  • بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ٤١٧ مین ڕۆژی قەڵاچوو لە غەززە

سەرباری ئەوشتەی دوێنێ دوشەممە لە بارەی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕلەلوبنان بڵاوکرایەوە، داگیرکەرانی زایۆنی درێژەیان دا بە دەسدرێژکاریەکانیان وخاکی لوبنان وبەتایبەت گردوپەڕی باشووری بەیرۆتیان دایە بەر پەلامار ودەسڕێژ

سوپای ڕژێمی تیرۆربە بۆمباران کردنی ماڵێک لە ناوچەی" زرقا" هەڵکەوتوو لە گەڕەکی " ئەلتفاح" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ، شەس کەس لە دانیشتووانی ئەوگەڕەکەیان شەهید کرد.

لەگەڵ دەسپێبوونی وەرزی سەرما وسوڵە وبارینی بەرفراوانی وەرزانە ،وهاتنی ئاوی باران بۆ ناوسەدان خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی کەرتی غەززە دۆخی مرۆڤی دانیشتووانی کەرتی غەززەی سەختر کردووە. " لوئیزواتریدج" وتەبێژی ڕەسمی ئاژانسی فریاکەوتن وکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانروا" دوێنێ دوشەممە لە ڕێگەی حسێبی ئەم ئاژانسەوە لە توئیتر ڕایگەیاند کە فەلەستینیەکانی دانیشتوولە کەرتی غەززە بە سەرنجدان بە وەرزی سەرمابەبێ سەرپەنا دەژێن ، ودەستیان ڕاناگات بە خۆراک وئاوی خاوێن .

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە ٢٤شارومەندی فەلەستینی لە ماوەی پەلامارەکانی دوێنێ ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئەم کەرتە شەهید و٧١کەسیتریش برینداربوونە کە ئەم ئاماروڕێژەیە لە کاتی دەسپێکرانی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی تیرۆری زایۆنی هەتا ئێستاکە ، گەیشتووە بە ٤٤٢٣٥ شەهید و١٠٤٦٣٨ بریندار. کۆشکی سپیی ڕایگەیاندووە کە " بیرت مەک گورک" نێردەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، ئەمڕۆ سێشەممە دەڕوات بۆ عەرەبستانی سەعودی هەتا لەبارەی چۆنیەتی ئاگربڕی شیمانەیی لە لوبنان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوشێوە لەمەڕ کۆتایی دان بە شەڕی غەززە وتووێژ بکات.

 

 

سەرپەیڤ