بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە
لە حاڵێکدا کە شەڕی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەزە چووەتە ناو چوارسەدو هەژدەیەمین ڕۆژی خۆیەوە وەزایرەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ چوارشەمە ئاماری نوێ شەهیدان و بریندارانی ڕاگەیاند .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا بە ئەمڕو گەیشتووەتە 44 هەزارو 282 شەهید و 104 هەزار و 880 بریندار
ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوژمنی زایۆنیستی سێ کۆمەڵکوژی نوێی لە دژی بنەماڵە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەوپەلامارانەدا ٣٣ کەس شەهید بوون و ١٣٤ کەسیش بریندار بوونە هەروەها وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە جەختی لەوە کردەوە کە ژمارەیەک لەم شەهیدانە لە ژێر دارو پەردوودا ماونەتەوە و هێزی فریاکەوتن و بەرگری مەدەنی توانایی دۆزینەوەی تەرمەکانیان نییە. لە لایەکی دیکەوە، نووسینگەی مێدیایی حکومەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی پەیامنێر لە سەرەتای شەڕی جینۆساید دژ بە غەززە گەیشتووەتە ١٩٠ کەس .
٤١٨ ڕۆژ بەسەرپەلامارە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە تێپەڕیوە ، و ماوەیەکە بەهۆی نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و ئاوی خاوێن بە ڕوونی نیشانەکانی بەدخۆراکی و وشکبوونەوەی لەش لە منداڵان و تەنانەت گەورەکانیشدا نیشان دەدرێت. ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی فەلەستین، هاوشێوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، ڕایگەیاندووە کە هیچ خانوویەک لە کەرتی غەززەدا نییە کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی تێدابێت، هەروەها تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی و ئاسایشی خۆراک و نەگەیشتن بە ساکارترین و سەرەتاییترین شتەکان و پێداویستییەکانی ژیان بەڵگەی ئەم بارودۆخانەن کە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی کۆچی زۆرەملێ و برسێتی وەک چەکێکی شەڕ لە کەرتی غەززە بەکاردەهێنێت..