دەسکەوتی هەموو سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ هەر شکست بووە
یەکێک لە کاربەدەستانی خۆجێیی زایۆنییەکان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو جەختی کرد کە ئەنجام و دەستکەوتی هەموو ئەو کردەوانەی کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دەیکات، هەر شکست و ناکامییە.
ئیتان دافیدی سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی مێرگیلیۆت لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو وتی: ڕێککەوتنی نێوان تلاڤیڤ ۆ حیزبوڵا ڕێککەوتنی ڕسوایی بوو، ئێمە هەرگیز بڕوامان نەدەکرد ئەو ڕۆژە ببینین کە وەها ڕێککەوتنێک واژۆ بکەین. ئێمە بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ بینیمان کە حیزبوڵا ئێمەی لە ژێر چاودێریدایە و سێرەی چەکی خۆی لە ئێمە ناوەتەوە.
ناوبراو وتیشی: نەتانیاهۆ دەبێ وەڵام بداتەوە کە ئێمە لەبەرچی چووینە نێو لوبنانەوە؟ بۆ خاپورکردن؟ سەرکەوتنی ئێمە لە باکوور چی بوو؟ چەند گوندمان کاول کرد؟ سەرکەوتنی ئێمە لەوە دایە کە شارۆچکەنشینانمان بتوانن لەوپەڕی ئاسایشەوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام ئەگەر هەموو شارۆچکە نیشینانی باکوور بڵێن کە نایانەوێ بگەڕێنەوە، ئەوە بۆ حکومەتی ئیسرائیل چ مانایەکی دەبێ؟ من داوا لە شارۆچکەنشینانی باکوور دەکەم کە نەگەڕێنەوە. ئێمەیان وەک پەز بۆ قوربانیکردن خستە پێشەوە. کەوایە من متمانەم نەتانیاهۆ نییە لە هیچ کارێکدا. هەموو کارێک کە ئەو دەیکات ئاکام و دەستکەوتەکەی هەر شکستە، تا ئەو کاتەی کە دەست بە سەر کراوانمان لە غەززە نەگەڕاونەتەوە ، ئەوە شکستێکی قورسە بۆ کابینە.