تشرینی دووه‌م 29, 2024 20:22 Asia/Tehran
  • قەسام بەرپرسایەتیی هەڵمەتی دژەزایۆنیی کەرتی ڕۆژاوای گرتە ئەستۆ

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس بەرپرسایەتیی هەڵمەتی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ لە باکووری کەرتی ڕۆژاوای گرتە ئەستۆ.

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند؛ یەکێک لە خەباتکارانی ئەم گوردانانە بە ناوی "سامر محمد ئەحمەد حسێن" تەمەن ٤٦ ساڵ لە باشووری نابلۆس تەقەی لە ژمارێک سەرباز و شارۆچکەنشینی زایۆنی لە نێو پاسێک کرد لە شارۆچکەی ئەریەڵ لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا و کە ئەو تەقەیە بووە هۆی برینداربوونی ٩ زایۆنی. گوردانەکانی قەسام شەهیدبوونی ئەم خەباتگێڕە قارەمانەی سەرەخۆشی کرد. گوردانەکانی قەسام جەختیشی کرد؛ کابینەی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنی  بە خوێنی سەربازەکانی باجی بڕیارەکانی دژ بە کەرتی ڕۆژاوا دەداتەوە.

پێشتر ژێدەرە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندبوو کە لە هەڵمەتی تەقەی فەلەسینییەک لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا ٩ کەس لەوان ژمارێک سەربازی ئیسراییلی بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی سێ کەسیان ناجێگیرە.

سەرپەیڤ