145 شەهید و بریندار لە پەلامارەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر غەزە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە باسی شەهید و بریندار بوونی 145 فەلەستینی دیکەی کرد لە ئاکامی دەسدرێژیەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر ئەو ناوچەیە
لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین کە لە چوارسەدو بیست و سێهەمین ڕۆژی شەڕ بڵاو بووەتەوە نوسراوه : ئەرتەشی تیرۆر لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە ئەنجام دانی چوار جەنایەت لە کەرتی غەزە 37 فەلەستینی شەهید و 108 کەسی دیکەش بریندار کردووە . لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە هەتا ئێستا 44 هەزار و 466 فەلەستینی شەهید بوونەو 105 هەزار و 358 فەلەستینی دیکەش بریندار بوونە . سەرچاوە پزشکیەکانی لە کەرتی غەزەش ڕایانگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕوەوە بیست فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی ئەو کەرتە شەهید کراون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوونە .