حەماس: لێواری ڕۆژئاوا توانای لێدانی ڕژێمی داگیرکەری هەیە
بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە پەلاماری ئەرتەشی تیرۆری زایۆنی بۆ سەر لیواری ڕۆژئاوا و دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی فەلەستینی جەختی لەوە کردەوە کە لیواری ڕۆژئاوا توانای لێدانی ڕژێمی داگیرکەری هەیە .
بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە پەلامار بۆ سەر شارەکانی کەناری ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردن و لێدانی شاروومەندانی فەلەستینی هەوڵێکی بێ ئومێدانەی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ بێهیواکردنی فەلەستینییەکان لە بەرەنگاربوونەوە و بەرگریکردن لە ماف و خاکەکانیان . حەماس وتیشی خەڵکی خەباتکاری فەلەستین بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بێ وێنە و پشتیوانی لە براکانیان لە کەرتی غەززە. ئەم بزووتنەوەیە ڕایگەیاند: لیواری ڕۆژئاوا خاوه نی پوتانسیه لی گەورەی شوڕشگیرانەیە کە توانای لێدانی ڕژێمی داگیرکەر و شارۆچکە شینانی زایونی هەیە کە ماڵی شاروومەندانی فەلەستینی وێران دەکەن.