درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەزە بۆ 425 ڕۆژی بەدوای یەک ڕەگەز کوژی و جینوساید لە غەزە پەرەی سەندووە
جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی بۆ کوشتار و قەڵاچۆی خەڵکی بێ دەرەتانی غەزە بۆ چوارسەد و بیست و پێنجەمین ڕۆژی بەدوای یەک هەروا بەردەوامە و هاوکاتیش دەسدرێژکاری هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر بەیت لاهیا لە باکوری غەزە توندتر بووەتەوە .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو دەستی داوەتە دوو جەنایەت دژی بنەماڵەکانی غەزە و بە هِۆەوە 36 کەس شەهید و 96کەسی دیکەش بریندار بوونە . لە پەلامارە ئاسمانیەکانی زایۆینەیکان بۆ سەر ئاوارەکان لە قوتابخانەی ئەبوو هەمیسە لە ئوردوگای بەریج و هەروەها ڕوژهەڵاتی دەیر بەلح ژومارێک لە فەلەستینیەکان بۆئ وێنە دوکتور موحەمەد ئەبولعەوف یەکێک لە پیزیشکانی نخوشخانەی شەهیدانی ئەقسا شەهید و بریندار بوون . لە هەواڵێکی دیکەدا سەرچاوە مێدیاییەکان لە فەلەستینباسیان کرد لە شەهید و بریندار بوونی ژومارێک لە کەسانی مەدەنی بۆ وێنە ژنان و منداڵان لە بوردمانی ماڵێک لە دەیر بەلح لە ناوەندی غەزە هەروەها ئەو سەرچاوەگەلە باسیان کرد لە پەلاماری توپخانەیی ڕژێمی زایونیستی و پەلامار کردن بۆ سەر نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری غەزە . ئاماری شەهیدانی پەلاماری زایونیەکان لە حەوتی ئوکتوبری ساڵی ڕابردووی زایینی گەیشتووەتە 44 هەزار و 502 کەس و بریندارانیش گەیشتووەتە 105 هەزار و 454 کەس . لە لایەکەوە گوردانەکانی قودسیش ڕایگەیاند هێزە داگیرکەرەکان لە میحوەری نتساریم لە باشووری غەزە کەوتووەتەە بەرپلامار بە گولە هاوەن . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە دوای نالەبارتر بوونی دوخی ئەو ناوچە وەزیرانی دەرەوەی فەڕانسا ئینگلیز و ئاڵمان داواین لە ڕژێمی زایونی کرد تا ڕێگا بدات بۆ گەیشتنی یارمەتیگەلی مڕۆڤ دۆستانە بۆ ناو غەزە . ئەو وڵاتانە خوازیاری ڕێز گرتنی زایوینەکان لە یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان بوون .