بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە باسی شەهید بوونی 44 هەزار و 612کەسی کرد لە سەرەتای دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئەو کەرتە .
لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین کە لە چوارسەد و بیست و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ بڵاو بووەوە هاتووە : ئەرتەشی تیرۆر لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە ئەنجام دانی سێ جەنایەتی دیکە لە کەرتی غەزە سی و دوو فەلەستینی شەهید و نەوەد و پێنج کەسی دیکەی بریندار کردووە . لەو بەیاننامەیدا هاتووە : لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا چلو چوار هەزار و شەشسەد و دوازدە فەلەستینی شەهید بوونە و سەد و پێنج هەزار و هەشتسەد و سی و چوار فەلەستینی دیکەش بریندار بوونە .
سەرەڕای هەموو ئەو جەنایەتگەلە ڕژێمی زایونی دانی بەوە داناوە کە بە تێپەڕینی چوارسەد و بیست و حەوت ڕۆژی شەڕ ، هێشتاش نەگەیشتووە تە ئامانجەکانی خۆی لەو شەڕە واتە لەناو بردنی بزووتنەوەی حەماس و گەڕانەوەی گیراوە زایونیەکان لە کەرتی غەزە .