ئامادەیی حەماس بۆ دەسپێکی وتووێژی ئاگربەس
کانونی یهکهم 06, 2024 19:26 Asia/Tehran
یزووتنەوەی حەماس وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوون بە مەرجە سەرەکییەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەس، ئامادەیی خۆی بۆ دەسپێکی وتووێژی ئاشتی ڕاگەیاند.
باسم نەعیم لە ئەندامانی باڵای بزووتنەوەی حەماس لەو بارەوە ڕایگەیاند : ئێمە هیوادارین بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە لە ماوەی ١٤ مانگی ڕابردوودا بەردەوامە باسم نەعیم وتیشی : حەماس پێبەندە بە مەرجەکانی خۆی لە خولەکانی پێش وتووێژەکان لەوانە جێبەجێکردنی ئاگربەسی هەمیشەیی، کشانەوەی بە تەواوەتی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، و مافی گەڕانەوەی پەنابەرانی فەلەستینی بۆ ماڵەکانیان.
هەروەها ڕایگەیاند: بزووتنەوەی حەماس ئامادەیە نەرمی نیشان بدات سەبارەت بە جێبەجێکردنیان، لەوانەش دانانی خشتەی کاتیی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە بەشە سەرەکییەکانی کەرتی غەززە.